لە پانتایی مێژووی بانگەوازی بۆ ڕێگەی دینداری، ئەو کەسەی دڵی دڵبەند و هۆگری پەروەرێنی بێ‌هاوتا ئەبێ، نەتەنیا ئەرک و بەرپرسیارییەتی خۆی وەک سکاڵا و هاوارێک لە جوولەی سرووشتدا نابینێت، بەڵکوو وەک نەمامێک کە لە خاکی ڕوح چێنراوە؛ نەمامێک کە پێویستی بە کات و دەرفەتە، بە ئاوێ لە چەشنی ئەوین و سەبر و خاکەڕایی لە زێواری دڵنیایی چرۆ دەردەکات.
بەدرێژایی مێژووی گەردوون، وشەی بەشەر، ئینسان و مرۆڤ کە لە چوارچێوەی مەعنەوییەت و ڕەوشتبەرزی شیکراونەتەوە، تووشی بەرزی و نزمی زۆر بوون؛ ئەو ساتانەی مرۆڤ لە لووتکەی دلاوێزی عیرفان هەناسەی ئەدا و...
دڵاوێزترین سەفەر، سەفەری مرۆڤە بۆ ناوەوەی خۆی؛ ئەگەر بەربەست هەبێ لەناو دڵتدا ئەی لەکوێ خوای گەورە گووڵی تێدا بڕوێنێ! عیرفان نە کۆتایی ژیانە و نە دابڕان، نە قڕبوونە و نە ونبوون، بەڵکوو دەسپێک و وێناکردن و گۆڕینی شوێنی نیشتەجێ بوونە بە زێد و نیشتمانێکی ڕەسەن، دژی ئەو واتە: کەوتنە ژێر ڕکێفی چەپڵی دووژمنی ناکۆتامان...
دەسپێک:
بێگومان بیردۆزی ئیلحاد لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زیاتر لە هەر کاتێک جیهانی ڕووبەڕووی قەیران و مەترسیەکی گەورە کردۆتەوە، هەڵبەت ئەوەندەی مەترسی لەسەر بیر و هزر و ئایندەی مرۆڤ وەک تاک هەیە، ئەوەندە کێشە و گرفتی بۆ دیین نییە!، خۆی ئەم کێشەیە وەک ڤایڕۆس مرۆڤی سەردەمی تووشی نەخۆشی خەمۆکی، بێ هیوایی و داڕمانی ناخ و ڕوح کردووە کە لە پشتی ئەم بازنە فراوانە ڕێکخراوی تەبشیری و جوولەکە بوونی هەیە.
به نێوی خوای گه‌وره و بێ‌هاوتا مه‌دح و سه‌نا و شوكرانه بۆ خوای گه‌وره، كه هه‌ر ئه‌وه لایه‌قی خوایه‌تی. سه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر، كه بۆ ئێمه پێشه‌وایه، ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زای خوا له ئاڵ و ئه‌سحابی هه‌تا ڕۆژی دوایی. مێژووی قوربانی كردن سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ چه‌مكی قوربانی كردن به مانای چییه؟ بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قوڕئان و مێژوو، هیوادارم به باشی بتوانم باسی لێ بكه‌م.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل